٨ تەمووز ٢٠٢٦ - ٢٠:٣٣
Source: Mehrnews
ئەرتەشی ئێران هێرشی درۆنی کردە سەر بنکەی ئەمریکا

دوابەدوای لەشکرکێشی دوژمنکارانەی دوژمنی ئەمریکایی بۆ ناوچە سەربازی و مەدەنییەکان لە باشووری ئێران، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی کردە سەر ناوەندەکانی کۆبوونەوەی هێزە دوژمنکارەکانی ئەمریکا کە لە بەحرەین جێگیر بوون.

 بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوابەدوای لەشکرکێشی دوژمنکارانەی دوژمنی ئەمریکا بۆ ناوچە سەربازی و مەدەنییەکانی باشووری ئەو وڵاتە و پێشێلکردنی بڕگەکانی مادەی ١٤ی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، هێرشیان کردە سەر ناوەندەکانی کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا کە لە "بنکەی شێخ عیسا" کە لە بەحرەین جێگیر بوون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دەرئەنجامەکانی پێشێلکاری ئاشکرا و دووبارەبووەوە و شکاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا تاوانکارییە و هەموو بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەبنە ئامانجی ڕەوای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەش.

Your Comment

You are replying to: .
captcha